١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:١٧
ئێران بە درێژایی مێژوو پەیامهێنەری ئاشتی و دۆستایەتی بووە

وەزیری بەرگریی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت بە درێژایی مێژووی پڕ لە شانازی خۆیا پەیام هێنەری ئاشتی و دۆستایەتی بووە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار سەرتیپی پاسدار حسێن دێهقان  وەزیری بەرگریی ئێران لە پەیامێک دا بۆ وەرزشکارانی ئامادەبوو لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازانی جیهان  (سیزم) وتی : ئەم ڕووداوە گەورەیە نیشاندەری  هاوپشتی مرۆڤگەلی پاکە کە بەدوور لە ڕەگەز و هۆز و ئەتن و بەدوور لە هەرچەشنە تیرۆر و ڕەگەز کوژی بەدوای گەشەی وەرزشن.

وەزیری بەرگریی ئێران  وتیشی : ئامادەبوونی وڵاتانی جۆربەجۆر لە کۆبوونەوەی گەورەی وەرزش، هۆی بەهێزبوونی دوستایەتی ، خۆشەویستی و ئاشتی نێوان وڵاتان دەبێ کە بە دوای ئاشتی و دۆستایەتین.

سەردار دێهقان وێڕای بە ئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ هەموو وەرزشکاران بێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی کارەکەیان لە سی و پێنجەمین  خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازیی جیهان هیواداری دەربڕی  ڕۆژانێکی تژی لە خۆشی بۆ وەرزشکاران لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازی جیهان بە دی بێت .

سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازانی جیهان سیزم  لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە میواندارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و  بە ئامادەبوونی دوازە تاقم لە ماڵی بالەی  تاران دەست پێ دەکرێت .

دوازدە وڵاتی چین، کۆریای باکوور، کۆریای باشوور، پاکستان، زامبیا، سریلانکا، لوبنان، فەلەستین، ڤێنزۆئێلا، برازیل، قەتەر و ئیران بە پێی ئەو شتەی سیزم ڕایگەیاندووە لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی هێزەکانی جیهان سیزم  بەشدارن....

کۆتایی کورتە نامە/310